Image

خولی فێربوونی زمانی ئەڵمانی

سەنتەری ئێکسلێنس بۆ ڕاهێنان و گەشەپیدانی نێودەوڵەتی لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کەبە هاوبەشی لەگەڵ I-Education ی بەریتانی دامەزراوە خولی فێربوونی زمانی ئەڵمانی دەکاتەوە.
ئەم خولە لەلایەن مامۆستای بەتوانا و بە ئەزموون (مامۆستا سارا سەردار سەعید )دەوترێتەوە
کێ دەتوانێت بەشداربێت لەم خولە؟
* ئەو خوێندکارانەی خۆیان بۆ خوێندن لە ئەڵمانیا ئامادە دەکەن.
* ئەو کەسە پیشەییانەی کە بەدوای کاردا دەگەڕێن لە وڵاتانەی بە زمانی ئەڵمانی دەدوێن.
* ئەو کەسانەی پلانی هاوسەرگیری یان نیشتەجێبوونیان هەیە لەو شوێنانەی کە زمانی ئەڵمانی پێویستە.
* هەر کەسێک ئارەزووی فێربوونی زمانی ئەڵمانی هەیە بۆ گەشەکردنی کەسی یان پیشەیی.
وردەکاری خول:
ئەم خولە چەند لیڤلێکی جیاوازی هەیە
ماوەی خولەکە: ٨ هەفتە بۆ هەرلیڤڵێک
رۆژەکانی هەفتە: سێ ڕۆژ لەهەفتەیەکدا
کاتی وانە: 2کاتژمێر لە رۆژێکدا
شوێن: سلێمانی ، بەرزاییەکانی سلێمانی /سەنتەری ئێکسلێنس بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی
بۆ ناوتۆمارکردن و زانیاری زیاتر ،تکایە پەیوەندی بکەن: 07713158282