خولی وانە وتنەوە بە تێڕوانینی دەرونی بە سەرکەوتویی کۆتایی هات
سەنتەری ئێکسلێنس لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان،خولێکی سێ ڕۆژە بە ناونیشانی «تێگەیشتن لە خۆت و ڕەفتاری قوتابی» بۆ مامۆستایانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کورد جینیەسی- ٢کردەوە.
لە ماوەی خولەکەدا، مامۆستایان بە شێوەیەکی چالاک
بەشدارییان لە چالاکییەکان و ڕاهێنانە پراکتیکییەکان کرد و زانیاری و تێگەیشتنی
نوێیان لەسەر تێگەیشتن لە خۆ و ڕەفتاری قوتابی بەدەست هێنا.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بە مامۆستایان
پێشکەش کرا.

