بەشداربوانی خولی بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی HSE بڕوانامەی نێودەوڵەتی ئەسیکوالی بەریتانی بەدەست دەهێنن
خولی بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی لە سەنتەری ئێکسلێنس / پەیمانگەی
تەکنیکی کوردستان لە سێیەمین هەفتەیدا بەردەوامە و بەشداربوان رۆژ لە دوای رۆژ
زیاتر شارەزا دەبن و زانیاری زیاتر وەردەگرن ، لە کۆتایی خولەکە سەرجەم بەشداربوان
بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی وەردەگرن لەلایەن دامەزراوەی ئەسیکوالی بەریتانی ، سەڕەڕای
ئەم دەستکەوتە گرنگە و بەدەستهێنانی بڕوانامە ، سەرجەم بەشداربوان دەرفەتی ئەوەیان
پێدەدرێت بۆ ماوەی یەک مانگ لە گرووپی کۆمپانیاکانی
قەیوان بەشێوەیەکی پراکتیکی بەردەوام بن و ئەزموون پەیدا بکەن.
لە سەنتەری ئیكسلێنس(لەناوخۆ ڕاهێنان بکە ، بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەست
بێنە)
دەتوانن خۆتان تۆماربکەن بۆ ڕاوندی دووەمی ئەم خولە لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلی
سەنتەر: ٠٧٧١٣١٥٨٢٨٢

