Image

بەشداربوانی خولی فۆتۆگرافی کلینیکی و جوانکاری بە سەرکەوتوویی خولەکەیان تەواو کرد و بڕوانامەی پیشەییان بەدەست هێنا.

بەشداربوانی خولی فۆتۆگرافی کلینیکی و جوانکاری بە سەرکەوتوویی خولەکەیان تەواو کرد و بڕوانامەی پیشەییان بەدەست هێنا.

ئەم خولە بە مەبەستی گەشەپێدانی توانا و لێهاتوویی بەشداربوان لە بواری فۆتۆگرافی کلینیکی و جوانکاری پێشکەش کرا. لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربوان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو شارەزایی و توانا پیشەییەکانیان بەرز بکەن و ئامادەتر بن بۆ بازاڕی کار.

هیوادارین ئەو زانیاری و ئەزموونانەی لە ماوەی خولەکە بەدەستیان هێناوە، ببێتە هۆکاری سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان لە ژیانی کاری و پیشەییان.

 پیرۆزبایی بۆ هەموو دەرچووانی ئەم خولە، بەهیوای سەرکەوتن.