سەنتەری ئێکسلێنس متمانەبەخشینی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
سەنتەری
ئێکسلێنس متمانەبەخشینی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
بە
شانازییەوە، سەنتەری ئێکسلێنسی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان توانی متمانەبەخشینی
نێودەوڵەتی بۆ پێشکەشکردنی بڕوانامە باوەڕپێکراوەکان، لەوانە بڕوانامەی ASIQUALی بەریتانی، بەدەست بهێنێت.
ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی
گرنگە لە ڕێگای بەرزکردنەوەی کوالێتی خول و بەرنامە ڕاهێنانییەکان، پەرەپێدانی
لێهاتوویی و شارەزاییە پراکتیکییەکان، و بەستنەوەی فێربوون بە پێداویستییەکانی
بازاڕی کار

