Image

سەنتەری ئێکسلێنس و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژەیان ئەنجام دا.

بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی ستاف و کارمەندانی دایەنگە حکومی و ناحکومییەکان، سەنتەری ئێکسلێنس لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی / بەشی دایەنگەکان، و بە سپۆنسەری دایەنگەی گوندی ئەڵمانی، وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژەی بە ناونیشانی )تێگەیشتن لە سترێس و بەهێزکردنی توانای بەرگەگرتن( بەڕێوەبرد

وۆرکشۆپەکە لەلایەن مادح حەمە ساڵح، ڕاهێنەر و ڕێنماییکاری دەروونی، پێشکەش کرا و ٣٨ بەشداربوو لە بواری دەروونی، کۆمەڵایەتی و کاری کۆمەڵایەتی بەشدارییان تێدا کرد. لە ماوەی وۆرکشۆپەکەدا، ڕاهێنەرەکە بە شێوەیەکی زانستی و پراکتیکی بابەتەکانی پەیوەست بە سترێس، ناسینەوەی نیشانەکانی و بەهێزکردنی توانای بەرگەگرتنی بۆ بەشداربووان خستەڕوو و وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانیان دایەوە.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، بە ئامادەبوونی د. ڕێبوار مەلانەبی، ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بڕزۆ تاهیر محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری ئێکسلێنس، ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، و بەنان وەهاب، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، سەرجەم ٣٨ بەشداربووی وۆرکشۆپەکە بڕوانامەی بەشداریکردنی سەنتەری ئێکسلێنسیان وەرگرت.

ئەم وۆرکشۆپە بە سپۆنسەری دایەنگەی گوندی ئەڵمانی بەڕێوەچوو.