Image

خولی "فۆتۆگرافیی تایبەتمەند" بۆ فێرخوازانی بەشە پزیشکییەکان

خولی "فۆتۆگرافیی تایبەتمەند" بۆ فێرخوازانی بەشە پزیشکییەکان

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پراکتیکی فێرخوازان، هەردوو بەشی (یاریدەدەری پزیشکی ددان)و (پەرستاری جوانکاری) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ئێکسڵێنس (COE)، خولێکی چڕ و پیشەیی لە بواری فۆتۆگرافیدا  بەڕیوەدەچێت.

خولەکە لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، مامۆستا(مژدە عبدالصمد حسین) سەرپەرشتی دەکرێت و تایبەتە بەو تەکنیکانەی کە خزمەت بە بواری پزیشکی و جوانکاری دەکەن.

وردەکارییەکانی خول:

ناوەڕۆکی زانستی: بنەماکانی کامێرا، هونەری ڕووناکی، فۆتۆگرافی بە مۆبایل، و جۆرەکانی وێنەگرتنی تایبەت بە (ددان و جوانکاری).

شێوازی خوێندن: وانەکان بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی لە ناوە و دەوروبەری پەیمانگە دەبن.

ماوەی خول: ٢٤ کاتژمێر (هەفتانە ٢ ڕۆژ، هەر ڕۆژەی ٢ کاتژمێر).

خشتەی کات: یەکشەممە و سێشەممە | کاتژمێر (٢:١٥ بۆ ٤:١٥)ی پاشنیوەڕۆ.

مەرجەکانی بەشداریکردن و وەرگرتنی بڕوانامە:
١. تایبەتمەندی: تەنها فێرخوازانی قۆناغی (١ و ٢)ی هەردوو بەشەکە دەتوانن بەشدار بن (ئەولەویەت بۆ قۆناغی دووەمە).
٢. سنوورداری: بە مەبەستی کوالێتی، تەنها (٢٠) فێرخواز وەردەگیرێت.
٣. بڕوانامە (Certificate): تەنها بەو فێرخوازانە دەبەخشرێت کە بە سەرکەوتوویی Evaluation:   ، Assessment  و  Project  ی کۆتایی خولەکە تەواو دەکەن.

ناونوسین و تێچوو:

  • تێچووی بەشداریکردن: ٢٥,٠٠٠ بیست و پێنج هەزار دینار.
  • شوێنی ناونووسین: دەتوانن خۆتان تۆماربکەن لەبەشی  پەرستاری  جوانکاری و یاریدەدەری پزیشکی ددان.
  • ماوەی ناونووسین: لە ڕێکەوتی ١٩/٤/٢٠٢٦ تاوەکو ٣/٥/٢٠٢٦