Image

سەنتەری ئێکسلێنس و ڕێکخراوی گرین ئەپڵ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد

بە ئامادەبوونی (م. برزو طاهر محمد)، بەڕێوبەری سەنتەری ئێکسلێنس بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، و بەڕێز (ساسان محمد احمد)، بەڕێوبەری ڕێکخراوی گرین ئەپڵ بۆ هۆشیاری تەندروستی، بەڕێز( دلێر جبار احمد )بەڕێوبەری تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ،یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەنتەری ئێکسلێنس و ڕێکخراوی گرین ئەپڵ ئیمزا کرا.ئەم لێکتێگەیشتنە بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوو لایەنە و ئەنجامدانی چەندین کار و چالاکی هاوبەش لە داهاتوو، وەک کردنەوەی خولە پزیشکییەکان، وێبینار، وۆرکشۆپ و چالاکیی تر لە بواری هۆشیاری تەندروستی و گەشەپێدان.