Image

سەنتەری ئێکسلێنس خولی پشکنینی ئوتومبێل بە کۆمپیوتەر دەکاتەوە

سەنتەری ئێکسلێنس بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی نێودەولەتی بەهاوکاری پەیمانگەی منذر الصقر خولی پشکنینی ئوتومبێل بە کۆمپیوتەر دەکاتەوە

خولێک ئامادەکراوە بۆ ئەوکەسانەی کە هیچ شارەزاییەکیان نیە لەبواری پشکنینی ئوتومبێل بە کۆمپیوتەر لەمەودا دەتوانن بەشداری بکەن لە خولی پشکنینی ئوتومبێل بەکۆمپیوتەر لەسەنتەری ئێکسلێنس چونکە خولەکە بەجۆرێک ئامادەکراوە کە بەشداربوو تێبگات و ببێتە کەسێکی شارەزا لەم بوارەدا، سەرجەم وانەکان بەشێوەی عەمەلی(پراکتیکی) دەبێت و بابەتە نەزەریەکان(تیۆریەکان) بەشێوەی مەنهەجێکی چڕو پڕ دەدرێتە بەشداربوو.

ئەو بابەتانەی کە لەخولەکە دەخوێنرێت:

بەشی پراکتیکی(عەمەلی):

١)ڕاهێنانی فێرخواز لەسەر بەکارهێنانی جیهازی فەحس و چۆنیەتی داخڵ بوون و خوێندنەوەی کۆدەکان.

٢)ڕاهێنان لەسەر Live  Data و هەڵسەنگاندن بۆ ڤۆلتیەو ڕینجی حاسەکان

٣)ڕاهێنان لەسەر Active Test بۆ هەموو حاسەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی .

٤)ڕاهێنان لەسەر بەرنامەی All Data و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرنەفیسی فەحس .

٥)ناساندنی بەرنامەی کۆدەکان کەتایبەتە بە پەیمانگەی منذر الصقر لەگەڵ وێنەی کۆدەکەو شەرح کردنی.

٦)زانیاری گشتی لەسەر بەرنامەی Hp Tuners   وبەرنامە کردنی ڕیمۆتەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی گشتگیر بۆ بەشداربوان

 

بەشی تیۆری (نظري) :

١)ناساندنی بەشی میکانیکی ئوتومبێل و چۆنیەتی کارکردنی بزوێنەر.

٢)ناساندنی هەموو حاسەکانی ئوتومبێل و سودی حاسەکان و کێشەکان کە دروست دەبێت و کۆدەکان کە ئەو حاسانە دەیدات.

٣)ناساندنی بەشەکانی ئوتومبێل لەوانە گێڕ و Abs  و ئێرباگ و بەشەکانی تربەیەکتر لەڕێگەی Can bas  وە.

٤)باسکردنی بەشی سوتان لە بزوێنەرهۆکاری ئەو ڤانز و ڕیتارد و حاسەکان کە کاریگەریان هەیە لەسەر ئەو بەشانە.

ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە و دەتوانیت ببیت بە کەسێکی بەتوانا و لێهاتوو لەبواری پشکنینی ئوتومبێل بە کۆمیپیوتەر چونکە خولەکە عەمەلی دەخوێنرێت ئەم خولە بەهێزترین خولە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕاهێنەرە بەتواناکەی پەیمانگەی منذر الصقر دەوترێتەوە کەئەزموونی چەند ساڵ کارکردنی هەیە

لەکۆتایی خولەکەش بەشداربوو بڕوانامەی نێودەوڵەتی لەلایەن دامەزراوەی Asiqual  وەردەگرێت.

ماوەی خول: یەک هەفتەی چرو پڕ(هەموو رۆژەکانی هەفتە )

کات ی خول: ئێواران دەبێت لەکاتژمێر (٥)

شوێنی ئەنجامدانی خول: بەرزایەکانی سلێمانی/پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان/سەنتەری ئێکسلێنس

بۆخۆتۆمارکردن و زانینی نرخی خول  پەیوەندی بکەن یان نامە بنێرن بۆ وەتسئەپی سەنتەر(07713158282)

دوا بە دوای ئەم خولە (خولی چاککردنی ئوتومبێلی هایبرید ) دەکەینەوە