سیمینار
فشار و زەردەخەنە و قوتابخانە: چۆن فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر تەندروستی ددانی فێرخوازان هەیە
KTI
سەنتەری ئێکسلێنس بەهاوبەشی بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان سیمینارێکی هاوبەشیان ئەنجامدا بۆ فێڕخوازانی قۆناغی (٩) ی بنەڕەتی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کورد جینەسی(٢) ، مەبەست لەم سیمینارە پێدانی هۆشیارییە سەبارەت بە کاریگەری فشاری سۆزداری لەسەر تەندروستی ددانی فێرخوازان (پۆلی ٩). ئامانجی سیمینارەکە یارمەتیدانی فێرخوازان و پەروەردەکارانە بۆ ئەوەی تێبگەن کە چۆن فشاری ئەکادیمی و فشاری دەروونی دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی دەم و ددان وەک وردکردنی ددان و هەوکردنی پووک و برینی ناو دەم.لە ڕێگەی ئەم سیمینارەوە بەشداربووان فێر دەبن دەربارەی:
* پەیوەندی نێوان دەروونی تەندروست و تەندروستی دەم و ددان.
* کێشە باوەکانی ددان کە پەیوەندییان بە فشارەوە هەیە کە کاریگەری لەسەر هەرزەکاران هەیە.
* ڕێوشوێنی پراکتیکی بۆ خۆپارێزی و ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی فشار بۆ پاراستنی هەردوو تەندروستی دەروونی و تەندروستی دەم و ددان.
لە کۆتاییدا، ئەم سێمینارە هەولێکە بۆ پەرەپێدانی تەندروستی فێرخوازان و جەخت کرنەوە لەسەر چەمکی عەقڵی تەندروست بەشدارە لە زەردەخەنەیەکی تەندروست و بە پێچەوانەشەوە.

