دیدگایەکی هاوبەش لە نێوان KTI و iEdn
سەنتەری ئکسلنس کارێکی هاوبەشی نیوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وکۆمپانیای I-Education .ئەم سەنتەرە دەکەوێتە شاری سلێمانی/ هەرێمی کوردستان عێراق. ئامانجی پێشکەشکردنی خوێندن و ڕاهێنانی کوالیتی بەرز و دانپێدانراوی نێودەوڵەتییە.
سەنتەری ئکسلنس ناوەندێکی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پیشەیی بۆ قازانج و دەستەبەر کردن و رەخساندنی بواری جیاواز کە بە ستاندەری جیهانی داڕێژراون بە مەبەستی پتەوکردنی کار لە ناوخۆی ناوچەکەدا، ئامانجی باشترکردنی هەلی کار و لێهاتوویی پیشەیی و دەرفەتی فێربوونی تەواوی ژیان بە پلەی سەرەکی بۆ گەنجان ، خاوەن بیرۆکە و بەهرەکان و سەرجەم چین و توێژەکان.
ئامانجە سەرەکیەکان
•ڕەخساندنی
بڕوانامە وە خوێندنی پیشەیی بە پێ ی پێداویستی بازاڕ بەشێوەیەکی کارامەیی و
تەکنیکی لەبوارە جیاوازەکاندا.
- دروستکردنی پەیوەندی نێودەوڵەتی وە خوێندنی
هاوبەش کە گونجاوە لەگەڵ ئاستی
خوێندنی بەریتانیا
•پشتگیری کردنی فێرخوازان لەڕیگەی گەشەپیدانی
بەردەوامی کارامەیی ، فێربونی دیجیتاڵی ، راهێنانی سەرکردەیی
· ئاسانکاری
بۆ ئامادەکردنی فێرخوازان بە شێوەیەکی پیشەیی و کارگێری.
- پێشکەشكردنی
خوێندن بە شێوەیەکی ئۆنلاین وە ئامادەبوون
- لێکۆڵینەوەو
چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییانەی کەلەخوێندندا دروست بوون
- کاریگەری و دیدگای داهاتوو
- سەنتەری
ئکسلنس ئەو ناوەندە ئەکادیمەیە کە هەوڵدەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و
پیشەیی لەناوخۆی کوردستاندا.بە هاوبەشی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و
کۆمپانیای I-education کە ئامانجی سەنتەرەکەش بریتەیە لە
- • بەهێزکردنی تاکەکان
- باشترکردنی
هەلی دامەزراندن
- گونجاندنی
خوێندن لەگەڵ داواکاری بازاڕی کار
- هاندان
بۆ گەشەی بەردەوام