وانەوتنەوە بە تێڕوانینی دەروونی
سەنتەری ئێکسلێنس لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان،خولێکی سێ
ڕۆژە بە ناونیشانی «تێگەیشتن لە خۆت و ڕەفتاری قوتابی» بۆ مامۆستایانی کۆمەڵگەی
پەروەردەیی کورد جینیەسی- ٢کردەوە.
لە ماوەی کۆرسەکەدا، مامۆستایان بە شێوەیەکی چالاک
بەشداریان لە چالاکییەکان و ڕاهێنانە پراکتیکییەکان کرد و زانیاری و تێگەیشتنی
نوێیان لەسەر تێگەیشتن لە خۆ و ڕەفتاری قوتابی بەدەست هێنا.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بە مامۆستایان
پێشکەش کرا.

