١) شارەزایی و سەرکردایەتی:
·
سەنتەرەکەمان لەلایەن تیمێکی پەروەردەکاری بە ئەزموون
و پسپۆڕانی پیشەسازی و ڕاهێنەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە تایبەتن بە پەروەردەکردنی گەشەکردن
و داهێنان.
·
ئێمە سەرکردایەتی ستراتیژی لە پەروەردەدا پێشکەش
دەکەین، دڵنیا دەبینەوە کە بەرنامەکانمان لەگەڵ ستانداردەکانی بەریتانیا و جیهانیدا
دەگونجێت.
٢) بەرنامەی
گشتگیر یان بەرنامەی هەمەلایەنە:
·
گەشەپێدانی بەردەوامی پیشەیی (CPD) بۆ پەروەردەکاران.
·
کورسەکانی فێربوونی دیجیتاڵی و تێکەڵاو(ئەم
کورسانە ڕێگەت پێدەدەن بە شێوەیەکی ئۆنڵاین یان تێکەڵاوی (ئۆنڵاین
و کلاسی ڕاستەوخۆ) فێربیت بەپێی کات و
شوێنی گونجاو بۆ تۆ. ئەمەش واتای ئاسانکاری زیاترە بۆ فێربوون لە هەر
شوێنێک و لە هەر کاتێک.
·
بەرنامەکانی گەشەپێدانی مامۆستایان
و پاڵپشتی خوێندکاران بۆ باشترکردنی دەرئەنجامەکانی فێربوون(ئێمە بەرنامە تایبەتەکان پێشکەش دەکەین بۆ گەشەپێدانی
تواناکانی مامۆستایان و پاڵپشتی خوێندکاران، بەمەش دڵنیاین لەوەی کە
هەردوو لا (مامۆستا و خوێندکار) پشتگیرییەکی گونجاو وەرگرن بۆ گەیشتن بە
ئاستێکی بەرزتر لە فێربوون و فێرکردندا. ئەمەش
یارمەتی دەدات کە خوێندکاران باشتر تێبگەن و مامۆستایان شێوازەکانی
فێرکردنیان بەرەوپێش ببەن).
٣) هاوبەشی جیهانی و باوەڕپێکراوی:
٤) هەماهەنگی
لەگەڵ پیشەسازی و گەشەسەندنی پیشەیی:
ئێمە بە نزیکی لەگەڵ پیشەسازییەکان کاردەکەین بۆ
دڵنیابوونەوە لەوەی کە پرۆگرامەکانمان پێداویستییە گۆڕاوەکانی هێزی کار دابین
دەکەن(ئێمە پەیوەندییەکی چاک و
بەهێزمان لەگەڵ پیشەسازییەکان درووستکردووە، کە یارمەتی دەدات کە پرۆگرامەکانمان هەمیشە هەماهەنگ بن
لەگەڵ پێداویستییە نوێکانی بازاڕ. ئەم هەماھەنگییانە دڵنیایی دەدەنەوە کە
خوێندکاران ئامادەیییەکی گونجاو بۆ ئەو پیشانە وەرگرن کە پێداویستییەکانی ئێستا و
داهاتووی بازاڕ دابین دەکەن. ئەمەش یارمەتی دەدات کە خوێندکاران کارمەندێکی بەتوانا بن و ئاستێکی بەرزتر لە پیشەدا بەدەستبهێنن.
٥) کاریگەریی ڕێکخراوەیی:
·
یەکخستنی مەنهەج لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
·
پرۆگرامەکانی بەرزکردنەوەی توانای کار و پەرەپێدانی
پیشەیی.
·
توێژینەوە و داهێنان لە میتۆدۆلۆژیای پەروەردەدا.
٦) پێوەرەکان و لێپرسینەوە :