Image

لەناوخۆ ڕاهێنان بکە ، بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنە.
خولەکانی سەنتەری ئێکسلێنس لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان :
١)خولی چاککردنی ئوتومبێلی هایبرید.
٢)خولی ڕاهێنان بۆ دیپلۆماتکاران – بەشداریکردنی میدیا.
٣)خولی را‌هێنان بۆ بێژەران ،سەرنوسەران ،پرۆدیوسەران.
٤)خولی شارەزایی میدیایی ستراتیژی: ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران.
٥)خولی چاککردنەوەی مۆبایل.
٦)خولی ماکیاژ.
٧)خولی تەکنەلۆجیای زانیاری.
٨)خولی فاشن دیزاینەر.
٩)بەڕێوەبردنی سەلامەتی.
بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بکەن :

هەریەک لە خولەکانی سەنتەری ئێکسلێنس کە لەپارێزگای دهۆک بۆ ئاوارەکانی کەمپی خانكی کرایەوە  سیلەبەسی سەرجەم خولەکان لەلایەن Graderesult ی ئەمەریکیەوە ئامادەکرابو  ، خولەکانیش بریتی بوون لە (چاککردنەوەی مۆبایل ، تەکنەلۆجیای زانیاری وەهەروەها خولی ماکیاژ) .

Image

*ڕاهێنەرەکانمان پسپۆرن:
خولەکانمان لەلایەن ڕاهێنەرانی شارەزا و پسپۆڕ سەرپەرشتی دەکرێن کە ئەزموونێکی پراکتیکی و شارەزاییەکی ئەکادیمییان هەیە لە بوارە جیاوازەکاندا. ڕاهێنەرانەکانمان دلنیاتان دەکەنەوە کە هەموو بەشداربووان بەشێوەیەکی ڕاست و دروست ئامادەدەکرێن بۆ بازاڕی کار وە دۆزینەوەی هەلی کار لە داهاتودا ، ئەمەش بە پشتبەستن بە بەتوانای راهینەرەکانمان .
*دانپێدانانی نێودەوڵەتی :
شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردنمان لەگەڵ ڕێکخراوی ASIQUAL ی بەریتانی کە چەندین خولی پیشەیی سەنتەری ئێکسلێنسیان پەسەند کردوە، وە خولەکانیش لە ئێستادا بریتین لە :
١)خولی شارەزایی میدیایی ستراتیژی: ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران.
٢)خولێکی را‌هێنان بۆ بێژەران ،سەرنوسەران ،پرۆدیوسەران(بەرهەمهێنەران)
٣)خولی ڕاهێنان بۆ دیپلۆماتکاران – بەشداریکردنی میدیا
٤)خولی چاککردنی ئوتومبێلی هایبرید

*پرۆگرامەکانمان هەمەجۆرن:

لە سەنتەری ئێکسلێنس ئێمە خولی جۆراوجۆر پێشکەش دەکەین کە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی کار و پیشەیی وە خوێندکاران هەروەها ڕێکخراوەکان داڕێژراون.خولەکان لەبوارەکانی ئایتی ، بزنس ، سەرکردایەتی کردن بێت، یاخود کارە پیشەیەکانی وەک چاککردنی ئوتوبێل ، مۆبایل وە هەروەها ڕاهێنان بۆ چاککردنی ئامێرە پزیشکیەکان ، لەسەرجەم بوارەکان ئێمە خولمان هەیە بۆ ئێوە.
Image