زانیاری دەربارەی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ASIQUAL
سەنتەری ئێکسلێنس لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، کۆمەڵێک خولی پیشەیی و نێودەوڵەتی لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکات، کە بڕوانامەکانیان لەلایەن دامەزراوەی ASIQUAL (Academic and Skills International Qualifications) وە دەبەخشرێت بە بەشداربوانی خولەکان.
زانیاری
دەربارەی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ASIQUAL
دامەزراوەیەکی
بەریتانییە و بنکەی سەرەکی لە شاری مانچیستەرە؛ لە بوارەکانی پەروەردە، فێرکردن،
پەرەپێدانی کارامەیی و دیاریکردنی پێوەرەکانی کوالێتیی ڕاهێنان و بڕوانامە
پیشەیییەکاندا کار دەکات.
بڕوانامەکانی ASIQUAL لە
ئاستی جیهاندا دانپێدانراون، بەتایبەت لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا. ئەم
بڕوانامەیە وەک بەڵگەیەکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی کارامەیییە
پیشەیییەکان دادەنرێت و یارمەتیدەرە بۆ:
✅ بەهێزکردنی سیڤی (CV)
✅ سەلماندنی کارامەیی و ڕاهێنانی
پیشەیی لە ئاستێکی بەرزدا
✅ زیادکردنی دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی
هەلی کار
✅ پەرەپێدانی توانای تاک لە بوارە
پسپۆڕییە جیاوازەکاندا
ئەو
وڵاتانەی بڕوانامەی ASIQUAL تێیاندا دانپێدانراوە:
- بەریتانیا
- ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- کەنەدا
- ئوسترالیا
- نیوزیلەند
- ئەڵمانیا
- فەڕەنسا
- ئیسپانیا
- ئیتاڵیا
- هۆڵەندا
- بەلجیکا
- ئێرلەندا،
- سوید
- نەرویج
- فینلەندا
- دانیمارک
- پۆڵەندا.
- ئاسیا
و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: مالیزیا،
عەرەبستانی سعوودی، ئیمارات، قەتەر، عومان، بەحرەین، کوێت و ئوردن.
خولە
بەردەستەکان لە سەنتەری ئێکسلێنس:
- چاککردنی
ئۆتۆمبێلی هایبرید
- پشکنینی
ئۆتۆمبێل بە کۆمپیوتەر
- زمانی
ئەڵمانی
- زمانی
ئینگلیزی
- دیزاینی
فاشن (Fashion Design)
- بێژەری،
پێشکەشکاری، هەواڵسازی و پەیامنێری
- ڕاهێنانی
دیپلۆماتکاران
- بەڕێوەبردنی
سەرچاوە مرۆییەکان (HR) و کارگێڕی
- کارامەییە
بنەڕەتییەکان لە پراکتیکی تەندروستیدا
- بەڕێوەبردنی
تەندروستی و سەلامەتی (HSE)
- فۆتۆگرافی
- بەرهەمهێنانی
وێنە، ڤیدیۆ و دیزاینی گرافیکی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI)
- خولی
تراوما، PTSD و چارەسەری ڕووداوە نێوانەکان
بە شێوازی Narrative Exposure Therapy

