سەنتەری ئێکسلێنس و بەشی پەرستیاری لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ۆرک شۆپێکیان بۆ فێرخوازانی بەشی پەرستیاری ساز کرد
سەنتەری
ئێکسلێنس بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی بەشی پەرستیاری لە
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ۆرک شوپێکیان بۆ فێرخوازانی بەشی پەرستیاری ساز کرد بە ناونیشانی( ڕێگە نوێکانی تەداوی
برین)
شایەنی
باسە ورک شۆپەکە لە لایەن ڕاهێنەر و مامۆستای بەشی پەرستاری م.هەردی حسن خاوەنی بڕوانامەی
ماستەر و چەندین بڕوانامەی تەداوی برین وترایەوە
لە ۆرک
شۆپەکەدا بە وردی باس لە ڕێگە نوێکانی برین و ئەو ئامێرانە کرا کە بەکاردێت بۆ تەداوی
بە تایبەت نێگەتیڤ پرێشەر وە هەروەها ئەو کرێم و پێداویستیانەی بە کاردێت لە ڕۆژگاری
ئەمڕۆدا وەک ئەلجینەیت و فۆم و سایکۆن جێڵ
و وەتەرجێڵ و کرێمی مێدی هەنی و زۆر بابەتی تر
لە کۆتایدا
بەشداربوان لە نریکەوە هەستان بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکە و بە پراکتیکی و تیۆری فێرکران
لە بەکارهێنان و سودی ئامێرەکە ولە مەراسیمێکی شایستەدا فێرخوازانی بەشداربوو بڕوانامەی بەشداریکردنیان وەرگرت لەلایەن سەنتەری ئێکسلێنس.

