ئەم کۆرسەی پێنج ڕۆژە بنەمایەکی زانستی بەهێز بۆ تێگەیشتن لە تراوما، نەخۆشی فشاری پاش زەبری دەروونی (PTSD)، و چارەسەری ڕووبەڕووبوونەوەی گێڕانەوەیی (Narrative Exposure Therapy - NET) دابین دەکات. بەشداربووان لە کاریگەرییە دەروونی، سۆزداری، جەستەیی و نۆرۆبایۆلۆجییەکانی تراوما و شێوازە زانستییەکانی هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردن تێگەیشتنێکی قووڵ بەدەست دەهێنن.
کۆرسەکە تێکەڵەیەکە لە زانستی تیۆری و ڕاهێنانی پراکتیکی، لەوانە هەڵسەنگاندنی PTSD، پەروەردەی دەروونی (Psychoeducation)، تەکنیکی Lifeline، گێڕانەوە (Narration)، و تەکنیکەکانی دژە پەرتبوون. لە ڕێگەی ڕاهێنانە پراکتیکییەکان و کارکردن لە گرووپی بچووکدا، بەشداربووان توانایەکی باشتر بۆ کارکردن لەگەڵ کەسانێک کە ئەزموونی تراوما و ڕووداوە توندەکانیان هەبووە پەرەپێدەدەن.
لە کۆتایی کۆرسەکەدا، بەشداربووان بنەمایەکی بەهێزتر بۆ کارکردنی پیشەیی و پەرەپێدانی خوێندنی داهاتوو لە بواری زەبری دەروونی و بوارە پەیوەندیدارەکان بەدەست دەهێنن.
ئەم کۆرسە بنەمایەکی زانستی بەهێز بۆ تێگەیشتن لە چەمکی تراوما،
نەخۆشی فشاری پاش زەبری دەروونی و
شێوازی چارەسەری "ڕووبەڕووبوونەوەی گێڕانەوەیی" (Narrative Exposure Therapy - NET) دابین دەکات. بەشداربووان
تێگەیشتنێکی قووڵ لە کاریگەرییە دەروونی، سۆزداری و جەستەییەکانی تراوما بەدەست
دەهێنن و ئامادە دەبن بۆ کارکردنی زانستی لەگەڵ ئەو کەسانەی ئەزموونی تراومایان
هەبووە.
کۆرسەکە زەمینەیەکی باش بۆ پەرەپێدانی کار و خوێندنی
داهاتوو لە بواری "زانستی زەبری دەروونی" و بوارە پەیوەندیدارەکان
دەڕەخسێنێت، تا بەشداربووان بتوانن زانیارییەکانیان لە کارکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی
تراوما بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنن.
کێ دەتوانێت بەشداری ئەم کۆرسە بێت؟
ئەم کۆرسە بە تایبەتی بۆ پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی و خوێندکارانی
پێشکەوتوو دانراوە کە لەگەڵ کەسانی تووشبووی تراوما و کێشەکانی پەیوەندیدار بە
سترێس کار دەکەن، لەوانە:
هەروەها کۆرسەکە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە لەگەڵ
ڕزگاربووانی جەنگ، ئاوارەبوون، ئەشکەنجە، توندوتیژیی خێزانی، ئازاردانی منداڵان و
ڕووداوە سروشتییەکان کار دەکەن.
پرۆگرامی خوێندن
ڕۆژی یەکەم: ناساندنی تراوما و
نەخۆشی فشاری پاش زەبرئ دەروونی
١. چەمکی تراوما و مێژووەکەی.
٢. کاردانەوەکان بەرامبەر بە تراوما.
٣. ناساندنی PTSD و (Complex PTSD).
٤. جۆرەکانی پەرتبوون(Dissociation) لە PTSD دا.
ڕۆژی دووەم: هەڵسەنگاندن و
هۆکارەکانی مەترسی
١. ئامرازە زانستییەکانی
هەڵسەنگاندنی PTSD
٢. ڕاهێنانی پراکتیکی لەسەر
دەستنیشانکردن (Diagnosis) لە گرووپی بچووکدا.
٣. مەرجدارکردنی کلاسیکی و ئۆپێرانت (Classical and Operant Conditioning).
٤. هۆکارەکانی مەترسی بۆ تووشبوون بە
نەخۆشی فشاری پاش زەبری دەروونی
ڕۆژی سێیەم: ناساندنی Narrative Exposure Therapy
١. نۆرۆبایۆلۆژیای تراوما و نەخۆشی فشاری پاش زەبری دەروونی و کاریگەری لەسەر جەستە و مێشک.
٢. ناساندنی چارەسەری
ڕووبەڕووبوونەوەی گێڕانەوەیی (NET).
٣. چۆنیەتی پێدانی زانیاری بە نەخۆش
دەربارەی پرۆسەی NET.
٤. ڕاهێنانی پراکتیکی لەسەر
پەروەردەی دەروونی (Psychoeducation).
ڕۆژی چوارەم: هێڵی ژیان (Lifeline)
١. پیشاندانی تەکنیکی Lifeline.
٢. ڕاهێنانی پراکتیکی لەسەر Lifeline لە گرووپی بچووکدا.
٣. بەردەوامبوون لەسەر ڕاهێنانی Lifeline
٤. قۆناغەکانی گێڕانەوە (Narration) هەنگاو بە هەنگاو.
ڕۆژی پێنجەم: گێڕانەوە (Narration)
١.ڕوونکردنەوەی
تەواوەتی
پرۆسەی Narration
٢. ڕاهێنانی پراکتیکی لەسەر پڕۆسەی Narration لە گرووپی بچووکدا.
٣. تەکنیکەکانی دژە پەرتبوون
لەکاتی بەکارهێنانی NET
دا.
٤. فیدباک، پێشنیارەکان و
وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
تێچووی بەشداری کردن
نرخی کۆرس:350 هەزاردیناری عێراق
چۆنیەتی بەشداریکردن
بۆ بەشداریکردن لەم کۆرسەدا، بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیارییەکان پەیوەندی بە سەنتەری ئێکسلێنس بکە.
07713158282
ڕاهێنەری کۆرس
مادح حمەصاڵح محمدامین
ئەندامی ڤیڤۆی نێودەوڵەتی Vivo International