پوختەی کۆرس

ئەم کۆرسە کۆرسێکی پڕاکتیکی و پیشەییە کە بەشداربووان لەگەڵ بنەماکانی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکانی ئۆتۆمبێلی نوێ، سێنسەرەکان، ئەکتوەیتەرەکان، ECU، سیستەمەکانی Ignition، Fuel Injection، Starting و Charging ئاشنا دەکات. هەروەها بەشداربووان فێری بەکارهێنانی ئامێرەکانی دیاگنۆستیک وەک Digital Multimeter و OBD-II Scan Tool، پشکنینی کۆمپۆنێنتەکان، دۆزینەوەی کێشە و ڕێوشوێنی سەلامەتی لە وۆرکشۆپ دەبنکاریگەری کۆرس.

Overview

پرۆگرامەکان

کاریگەری کۆرس

ئەم کۆرسە توانای بەشداربووان لە تێگەیشتن، پشکنین، دیاریکردنی کێشە و چاککردنەوەی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکانی ئۆتۆمبێلی نوێ پەرە پێ دەدات. بەشداربووان فێری بنەماکانی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان، سێنسەرەکان، ئەکتوەیتەرەکان، ECU و سیستەمەکانی ignition، fuel injection، charging و starting دەبن. هەروەها، کۆرسەکە توانای بەشداربووان بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکانی دیاگنۆستیک و پشکنینی کێشە کارەباییەکان پەرە پێ دەدات، لەوانە OBD-II Scan Tool، Digital Multimeter و ئامێرەکانی پشکنینی سێنسەر و سیستەمەکانی ئۆتۆمبێل.

program

کێ دەتوانێت بەشداری ئەم کۆرسە بێت؟

ئەم کۆرسە گونجاوە بۆ:

تەکنیکی و میکانیکەکانی ئۆتۆمبێل کە دەیانەوێت زانیارییەکانیان لە سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکانی ئۆتۆمبێلی نوێ پەرە پێ بدەن. خوێندکارانی بوارە پیشەیی، تەکنیکی و ئەندازیارییە پەیوەندیدارە بە تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل. کەسانێک کە حەزیان بە کارکردن لە بواری سێرڤیس و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل هەیە. دەستپێکەران کە دەیانەوێت توانای پڕاکتیکی لە دیاگنۆستیک و چاککردنەوەی سیستەمە کارەباییەکانی ئۆتۆمبێل بەدەست بهێنن. پیشەکارانێک کە دەیانەوێت زانیارییەکانیان لە سێنسەر، ئەکتوەیتەر و سیستەمەکانی دیاگنۆستیک نوێ بکەنەوە.

program

پرۆگرامی خوێندن

پرۆگرامی خوێندن

یەکەم:بنەماکانی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکانی ئۆتۆمبێل، ناساندنی بنەماکانی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان. ناساندنی سێنسەرەکانی ئەنجینی، ئەکتوەیتەرەکان و ECU تێگەیشتن لە کارکردنی سیستەمە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێل.

دووەم:سیستەمەکانی Ignition و Fuel Injection، تێگەیشتن لە سیستەمی ignition  ، سیستەمی fuel injection ، سیستەمی charging و starting

سێیەم:سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی ئۆتۆمبێل ، کۆنترۆڵی ئەلیکترۆنی transmission ، سیستەمەکانی سەلامەتی ئۆتۆمبێل، سێنسەر و ئەکتوەیتەرە سەرەکییەکان.

چوارەم:پشکنین و دیاگنۆستیک(بەکارهێنانی ئامێرەکانی دیاگنۆستیک، کارکردن بە سیستەمی OBD-II  ، دیاریکردنی کێشە باوەکانی کارەبا و ئەلیکترۆنی.

پێنجەم: تاقیکردنەوەی کۆمپۆنێنتەکان، پشکنینی سێنسەرەکان، پشکنینی relay و fuse ، پشکنینی battery،  alternator  و starter motor ، بەکارهێنانی ئامێرەکانی پشکنینی کارەبا.

شەشەم:سەلامەتی و پراکتیکی وۆرکشۆپ ، جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی سەلامەت لە کاتی کارکردن لەگەڵ کۆمپۆنێنتە کارەباییەکان، پشکنین، تاقیکردنەوە و دیاریکردنی کێشەکان بە شێوەی پڕاکتیکی

program

نرخی بەشداریکردن

نرخی کۆرس: ٢٠٠.٠٠٠ دیناری عێراقی

program

چۆنیەتی بەشداریکردن

بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیارییەکانی کۆرس، پەیوەندی بە سەنتەری ئێکسلێنس بکە

07713158282

program

ڕا‌هێنەری کۆرس

نەجات احمد

program

خۆت تۆمار بکە

لە رێگەی ئەم فۆرمەوە دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت و لە رێگەی ئەندامانی سەنتەرەوە سەرجەم زانیارییە پێویستەکانت بۆ دەنێردرێت

پرسیارە باوەکان

دەرفەتەکانی پەرەپێدان

دوای تەواوکردنی کۆرسەکە، بەشداربووان دەتوانن بەرەو:

  • کۆرسە پێشکەوتووەکانی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکانی ئۆتۆمبێل.
  • دیاگنۆستیک و دۆزینەوەی کێشە بە ئامێرە پێشکەوتووەکان.
  • تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێلی هایبرید و کارەبایی HEV/EV.
  • سیستەمەکانی Engine Management و ECU Diagnostics.
  • کارکردن و پێشکەوتنی پیشەیی وەک Automotive Electrical Technician، Vehicle Diagnostic Technician یان Automotive Service Technician.

هەڵسەنگاندن

هەڵسەنگاندنی کۆرسەکە بە شێوەیەکی سەرەکی پڕاکتیکی و competency-based ئەنجام دەدرێت، لەوانە:

  • ناسینەوەی کۆمپۆنێنتە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان.
  • بەکارهێنانی سەلامەت و کاریگەری ئامێرەکانی دیاگنۆستیک.
  • ئەنجامدانی پشکنین و پێوانەکردنی کارەبایی.
  • دۆزینەوەی کێشەکانی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان.
  • شیکردنەوەی ئەنجامەکانی دیاگنۆستیک و پێشنیارکردنی چارەسەر.
  • پابەندبوون بە ڕێوشوێنی سەلامەتی لە هەموو چالاکییە پڕاکتیکییەکاندا.

پێداویستییەکانی بەشداری

  • تەمەن لە کەمترین ١٦ ساڵ.
  • توانای سەرەتایی خوێندنەوە و ژمێریاری.
  • حەز و ئارەزوو بۆ تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل.
  • هیچ بڕوانامەی پێشووی ئۆتۆمبێل پێویست نییە، بەڵام زانیارییەکی سەرەتایی لەسەر ئۆتۆمبێل سوودبەخشە.
  • توانای بەشداری لە چالاکییە پڕاکتیکییەکانی وۆرکشۆپ و پابەندبوون بە ڕێوشوێنی سەلامەتی.